هه‌واڵ و چالاكی‌
  لاهور شێخ جه‌نگی سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
رۆژی 9/8/2017 عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازی له‌ لاهور شێخ جه‌نگی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستنی زانیاری كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كردبوو.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیانكرد و به‌پێویستیانزانی هه‌مو لایه‌ك له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا بن و كار بۆ به‌دیهێنانی سیستمێكی سیاسی ته‌ندروست و شه‌فاف بكه‌ن و جه‌ختیش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرایه‌وه‌.
10/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت