هه‌واڵ و چالاكی‌
  کۆبونەوەی گۆڕان و پارتی کۆتایی هات

کۆبونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات.

دوای پێنج سەعات، سەعات چواری ئێوارەی رۆژی دوشەممە، کۆبونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆتایی هات.

ئه‌ندامێكی‌ شاندی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌رله‌به‌یانیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر خاڵه‌كانی‌ ناو به‌یاننامه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كراوه ‌و هه‌ردولا رای‌ خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێم خستۆته‌ڕو.

پێشتر ئاراس وه‌لی،‌ ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و بەشداری کۆبونەوکە رایگه‌یاند: ته‌وه‌ری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چه‌ند خاڵێك له‌وانه‌ باشكردنی‌ بژێوی‌ خه‌ڵك و ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ په‌رله‌مان و پرسی‌ رێفراندۆم و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، كه‌ ئومێدیان وایه‌ له‌ڕێگەی‌ گفتوگۆوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ و لایه‌نه‌كانی‌ دیکە ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبون لە فازڵ میرانی و ئازاد بەرواری و مەحمود محەمەد و عیزەدین بەرواری و جەعفەر ئیمنکی و رێبوار یەڵدا، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و دواتر کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ شاندی بزوتنەوەی گۆڕان دەست پێکرد کە پێکهاتبون لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، عوسمان حاجی مەحمود، جەمال حاجی محەمەد، د.شۆڕش حاجی و د.ئاسۆ مەحمود و ئاراس وەلی.




.
22/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 26
ژماره‌ی بابه‌ت