كتێب
  پەرتوکی دوەمی (بە دەم رێگاوە گوڵچنین) بڵاوکرایەوە
نوسەر و سیاسەتمەدار نەوشیروان مستەفا  ئەمین، پەرتوکی دوەمی (بە دەم رێگاوە گوڵچنین)ی بڵاوکردەوە.
ئەم پەرتوکە لە چاپکراوەکانی (دارالعربیه‌ للعلوم ناشرون)ی لوبنانه‌، بە قەبارەی ٦٥٥ پەڕە چاپکراوەو ئێستا لە  قاوەخانەی کەلتوری دەستدەکەوێت.
بەرگی یەکەمی کتێبی دوەمی بە دەم رێگاوە گوڵچنین، باس لە ( چەند لاپەڕەیەک لە مێژوی رۆژنامەوانيی کوردی ١٨٩٨-١٩٥٨) دەکات و کۆکراوەی سێ پەرتوکی پێشتریەتی.

 کتێبه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا:

مێژوی سیاسی:
کورد و عه‌جه‌م
کورد و جه‌نگی 20 ساڵه‌ی رۆم و‌ عه‌جه‌م
میرایه‌تی بابان له‌ نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌م‌دا
له‌ په‌راوێزی مێژوه‌کانی ئه‌رده‌ڵان‌دا
حکومه‌تی کوردستان: کورد له‌ گه‌مه‌ی سۆڤێتی‌دا
ئێمه‌و ئه‌وان

مێژوی رۆژنامه‌وانی:
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ مێژوی رۆژنامه‌وانیی کوردی (به‌رگی یه‌که‌م 1898 – 1918)
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ مێژوی رۆژنامه‌وانیی کوردی (به‌رگی دووه‌م 1918 – 1938)
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ مێژوی رۆژنامه‌وانیی کوردی (به‌رگی سێیه‌م 1938 – 1958)
به‌شی یه‌که‌م: رۆژنامه‌وانیی نهێنی
به‌شی دوه‌م: پروپاگانده‌ی جه‌نگ
به‌شی سێیه‌م: رۆژنامه‌ی ئه‌هلی
ژیان: به‌ ته‌مه‌نترین رۆژنامه‌ی کوردی (1926 – 1938)
کوردستانی عیراق: سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عات (1927 – 1931)

یاداشت و بیره‌وه‌ری:
له‌ که‌ناری دانوبه‌وه‌ بۆ خڕی ناوزه‌نگ (دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی کوردستانی عیراق 1975 – 1982)
په‌نجه‌کان یه‌کتری ئه‌شکێنن (دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی کوردستانی عیراق 1979 - 1983)
خولانه‌وه‌ له‌ بازنه‌دا(دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی کوردستانی عیراق 1984 – 1988)
سه‌رکه‌وتنی ناکام
خه‌ون یان مۆته‌که‌
یاداشته‌کانم له‌ مه‌جلیسی حوکم دا
مفاوه‌زاتی به‌عس – به‌ره‌ی کوردستانی (1991)

15/12/2012
زیاتر...