هه‌واڵ و چالاكی‌
  باڵیۆزی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ عێراق و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان کۆدەبنەوە
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و باڵیۆزی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ عێراق دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.

پاتریك سیمۆنێ، باڵیۆزی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماتییه‌كان ئاماده‌ی‌ بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پێش هه‌مو شتێك ژیان ‌و گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان چاك بكرێت ‌و پێویسته‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه‌، سه‌رجه‌م پرسه‌ سیاسیه‌كانیش له‌ رێگه‌ی‌ داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانه‌وه‌ بڕیاری‌ لێبدرێت.
24/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت