ژوره‌کان
  كونسوڵی‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان کۆدەبنەوە
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم ‌و پرسی ریفراندۆم كونسوڵی‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات.

پێشنوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازیكرد له‌ دۆمه‌نیك ماس كونسوڵی‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێم.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بونی‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان، گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم پرسی ریفراندۆم په‌یوه‌ندی‌ سیاسی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان.

 وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمه‌وه‌ جارێكی‌ تر جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌م قۆناغه‌دا گرنگترین هه‌نگاو باشكردنی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و كێشه‌ و قه‌یرانانه‌ی‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ رێگه‌چاره‌ی‌ به‌په‌له‌ بۆ ئه‌و پرسانه‌ بدۆزرێته‌وه‌.
30/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت