هه‌واڵ و چالاكی‌
  كونسوڵی‌ گشتی‌ هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسی ریفراندۆم، كونسوڵی‌ گشتی‌ هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێری‌ كاروباری‌ ژووره‌كان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن پێشوازییان له‌ جانێت به‌لبێرتا ، كونوسوڵی‌ گشتی‌ هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پرسی ریفراندۆم، وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جارێكی‌ تر ته‌ئیكیدی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر باشتركردنی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان مووچه‌خۆران
08/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت