هه‌واڵ و چالاكی‌
  بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: خاڵه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ مایه‌ی‌ گفتوگۆكردنه‌
وه‌فدێكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كارنامه‌یه‌كی‌ حه‌وت خاڵی‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی‌ گۆڕان ‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ش جه‌خت له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ ده‌كاته‌وه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم كارنامه‌یه‌كی‌ حه‌وت خاڵی‌ داوه‌ته‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌كه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ پێنج خاڵیه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ كردوه‌ته‌وه‌ ‌و به‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ راگه‌یاندوه‌ كارنامه‌كه‌ی‌ ئه‌وانیش مایه‌ی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ركردنه‌.

برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ تۆڕی‌ میدیایی‌ گۆڕانی‌ رایگه‌یاند، به‌شێك له‌ خاڵه‌كانی كارنامه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ خاڵه‌كانی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌چون ‌و خاڵی‌ هاوبه‌شیان هه‌بوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی‌ یه‌كێتیدا  میكانیزمی‌ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كان دیارینه‌كراوه‌.
09/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت