هه‌واڵ و چالاكی‌
  باڵیۆز و كونسوڵی‌ ئیتاڵیا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن
ۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان پرسی ریفراندۆم، باڵیۆز و كونسوڵی‌ ئیتاڵیا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن پێشوازیان كرد له‌ مارك كارنێلۆ باڵیۆزی‌ ئیتاڵیا له‌ عێراق ‌و سێرێنا مورۆنی‌ كونسوڵی‌ گشتی‌ ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كان ئاماده‌ی‌ بون هه‌ردولا، گفتوگۆیان كرد له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان عێراق، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی‌ پرسی ریفراندۆمه‌وه‌، وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند؛ به‌ر له‌هه‌ر هه‌نگاوێك پێویسته‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان ‌و موچه‌خۆران باشبكرێت.
10/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت