هه‌واڵ و چالاكی‌
  بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییە‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
بڕیارە سبه‌ینێ‌ وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان. 

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كۆبوه‌وه و له‌به‌ر رۆشنایی‌ بڕیاری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌فدێكی‌ باڵا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پێكهێنرا.

پێشتریش وه‌فدێكی‌ پارتی‌ و رۆژی‌ هه‌ینیش وه‌فدێكی‌ یه‌كێتی‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كردبو.

11/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت