ژوره‌کان
  جڤاتى نیشتیمانى سبەینێ درێژە بە کۆبونەوەکەى دەدات
كۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمیانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات ‌و سبەینێش بەردەوام دەبێت. 

پەیامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) رایگەیاند؛ لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا گفتوگۆ لەسەر كۆی روداوەكانی تایبەت بە بارودۆخی سیاسی هەرێم و پرسی ریفراندۆم و ئاساییكردنەوەی پەرلەمان كراوە، لە دوای چەند سەعاتێک لە كۆبونەوە و گفتوگۆكردن كۆبونەوەكە كۆتایی هاتوە.

وتیشى:"بڕیارە سبەینێ‌ جارێكی دیکە درێژە بە كۆبونەوە و گفتوگۆكانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بدرێت و تیایدا بڕیاری پێویست لەبارەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بدرێت". 

ئەوە لەدوای ئەوەهات كە ئێوارەی دوێنێ‌ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەمان مەبەست كۆبوەوە.
15/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت