هه‌واڵ و چالاكی‌
  باڵیۆز و كونسوڵی‌ هۆڵه‌ندا سه‌ردانی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم و پرسی ریفراندۆم ‌و ناكۆكی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان باڵیۆز و كونسوڵی‌ هۆڵه‌ندا له‌ عێراق و هه‌رێم سه‌ردانی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازی كرد له‌ مه‌تیس واڵته‌رز دۆگلاس باڵیۆزی‌ هۆڵه‌ندا له‌ عێراق ‌و  جانێت ئه‌لبێرتا كونسوڵی‌ گشتی‌ هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان لە خانەی راپەڕاندن ‌و ژمارەیەک ئه‌ندامی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان ئاماده‌ی‌ بون، گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و پرسی ریفراندۆم ‌و ناكۆكی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم.

وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ دواهه‌مین هه‌ڵوێستی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بۆچونی‌ خۆی‌ بۆ باڵیۆز و كونسوڵی‌ هۆڵه‌ندا رونكرده‌وه‌.
19/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت