ژوره‌کان
  وه‌فدێكی‌ یۆنامی‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەکات
وه‌فدێكی‌ نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وەیه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و پرسی ریفراندۆم گفتوگۆیان كرد.

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، د.شۆڕش حاجی‌ سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك له‌ خانەی راپەڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پێشوازی كرد له‌ جۆرجی‌ بوستن جێگری‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وەیه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق ، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ژمارەیەک ئه‌ندامی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان ئاماده‌ی‌ بون، گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و ناوه‌ند ‌و پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و هه‌مو ئه‌و هه‌وڵ ‌و نێوه‌ندگیریانه‌ی‌ كه‌ نوێنه‌ری‌ وڵاتان ‌و نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان ده‌یده‌ن بۆ دواخستنی‌ ریفراندۆم ‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا به‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆی‌ ئاشتیانه‌.
19/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت