هه‌واڵ و چالاكی‌
  كونسوڵی‌ كوه‌یت سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات
بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و پرسی ریفراندۆم، كونسوڵی‌ كوه‌یت سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات

نیوه‌ڕۆی‌ رۆژی هه‌ینی له‌ سلێمانی‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پێشوازی‌ له‌ كونسوڵی‌ گشتی‌ كوه‌یت كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماده‌ی‌ بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و پرسی ریفراندۆم و كێشه‌ و ململانێی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

وه‌فدی‌ بزوتنه‌وەی‌ گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌كردنی‌ كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ به‌ڵام به‌ر له‌هه‌رشتێك لابردنی‌ ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ هاوڵاتیان دروستبوه‌.
23/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت