ژوره‌کان
  رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ژوری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌

ژوری‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ رابون مه‌عروف په‌رله‌مانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

په‌یوه‌ست به‌ دورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێز رابون مه‌عروف له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته‌ رای‌ گشتی و ده‌نگده‌ر و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راستیه‌كان بزانن كه‌ ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م: به‌رێز رابون مه‌عروف له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ له‌ مانگی (5)ی‌ (2014)  كرا به‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وه‌ له‌ مانگی (5)ی‌ (2015) له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆن دور خرایه‌وه‌، چونكه‌ پابه‌ندی پره‌نسیپ و ئاكاره‌ گشتیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆن نه‌بو.

دوه‌م: به‌ڕێز رابون معروف له‌ رێکەوتى (2017/8/8) په‌یوه‌ندی به‌ (جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئێستادا) كردو بو به‌ وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌كه‌، له‌ كاتێكدا به‌ڕێزیان هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان و ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بێ پرس و راوێژ كردن به‌ ژور و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، له‌و ماوه‌یه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆران دوجار هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵدا بگه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ بێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین بژارده‌ی خرایه‌ به‌رده‌م له‌وانه‌ ده‌ستبه‌رداربون له‌ (جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ ئیستادا) چونكه‌ ناكرێ له‌ یه‌ك كاتدا له‌ دو جوڵانه‌وه‌ی سیاسیدا كار بكات، یان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێی پرنسیپی رێكخراوه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و بڕیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات، له‌وه‌ڵامدا به‌ڕێز رابون داوای كرد تا دوای (25)ی مانگ له‌سه‌ری بوه‌ستین و ئه‌و داوایه‌شی لێ قبوڵ كرا، به‌ڵام كه‌ (جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر) رایانگه‌یاند ئه‌بن به‌ قه‌واره‌ی سیاسی، داوای لێ كرا كه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌و قه‌واره‌ سیاسیه‌وه‌ نیه‌، له‌ وه‌ڵامدا ئاماده‌ نه‌بو ئه‌و كاره‌ بكات، پاش ئه‌و هه‌وڵانه‌ بڕیار درا به‌ دورخستنه‌وه‌ی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان.
23/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت