هه‌واڵ و چالاكی‌
  وەفدێکی به‌ریتانی‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەکات
گروپێك له‌ په‌رله‌مانتاران و ژه‌نه‌ڕاڵی‌ به‌ریتانی سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆرانیان كرد و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بوتنه‌وه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا و ژه‌نه‌ڕاڵی‌ سه‌ربازی‌ پێشوی‌ ئه‌و وڵاتە، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ هاتبونه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد و له‌ لایه‌ن عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتۆگۆیان له‌سه‌ر دوایین پێشهات و روداوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهان كرد.
27/09/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت