هه‌واڵ و چالاكی‌
  بروسکەیەکی ماتەمینی لە رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانەوە
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال بروسكه‌یه‌كی‌ ماته‌مینی‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی‌ مام جه‌لال ده‌كات.

ده‌قی‌ بروسكه‌كه‌:-
مه‌كته‌بی‌ سیاسی و ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی‌ مام جه‌لال:

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی‌ قوڵه‌وه‌ هه‌واڵی‌ مه‌رگی‌ ( مام جه‌لال) سه‌ركرده‌ی‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ و پێشمه‌رگایه‌تی‌ و دیپلۆماسی‌  نیوسه‌ده‌ی‌ میلله‌ته‌كه‌مان بیست.

به‌ناوی‌ خۆم و هاوڕێكانم له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پرسه‌ راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئێوه‌ و له‌  خۆمان و ته‌واوی‌ گه‌لی‌ كورد و گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ هه‌میشه‌ به‌درێژایی مێژوی‌ خه‌باتی‌ تێكۆشانی‌ مام جه‌لال له‌ پێناوی‌ پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزی‌ و سه‌ركه‌وتنی‌ خه‌باتی‌ گه‌لانی‌ ئازادیخواز و مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنوسینی‌ گه‌لی‌ كوردستامدا بوه‌.

هاوخه‌م و هاوپه‌رسه‌تانین ، خوا سه‌بوری‌ هه‌مو لایه‌كمان بدات

عومه‌ر سه‌ید  عه‌لی‌ 
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 
3-10-2017
04/10/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت