هه‌واڵ و چالاكی‌
  سلێمانی‌: نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات
وه‌فدێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ و به‌ یاوه‌ری‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كۆده‌بنه‌وە.

 په‌یامنێی تۆڕی میدیای گۆڕان رایگه‌یاند؛ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یەکشەممە وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كردوه‌و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ و عوسمان حاجی‌ مه‌حمود ‌و جه‌لال جه‌وهه‌ر ‌و ره‌وف عوسمان ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازییان لێكراوه‌.

هاوكات فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌دهه‌م بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیش له‌ سلێمانی‌ ئه‌ندامی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ پارتین بۆ لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر ‌و به‌غدا ‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێز ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێت.
08/10/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت