هه‌واڵ و چالاكی‌
  ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی گۆڕان و پارتی
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و وه‌فدێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، له‌سه‌ر داوای ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌، لە سلێمانی كۆبونه‌وه‌.

وه‌فدێكی‌ پارتی دیموکراتی کوردستان،‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ و فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌دهه‌م بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ له‌ سلێمانی‌ و بەیاوەری سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن كۆبونه‌وه‌.

كۆبونه‌وه‌كه‌ ته‌نها بۆ گفتوگۆكردن ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ و ئاماده‌یی‌ پارتی بوه‌ بۆ گفتوگۆكردن، هیچ بڕیار و پێشنیازێك له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێكی‌ تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ ئێستای هه‌رێم گه‌ڵاڵه‌ نه‌كراوه‌، ته‌نها هه‌ردولا به‌ڕاشكاوانه‌ باسی‌ چه‌ند پرسێكیان كردوه، له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ هه‌رێم ‌و پرسی ریفراندۆم ‌و كاردانه‌وه‌كانی‌ ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا و ئه‌و فشارانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمن.

به‌پێی زانیاریه‌كان و بۆئه‌وه‌ی لایه‌نەکان‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێویسته‌ له‌ڕێگەی جڤاتی‌ نیشتیمانییه‌وه‌ ئه‌جێندای‌ خۆی‌ ده‌ستنیشان بكات، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی كوردستانه‌وه‌  وتوێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستانیش بكرێت.
09/10/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت