ژوره‌کان
  وەفدێكی سوید سەردانی گۆڕان دەكات

وەفدێكی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و دۆخی سیاسی هەرێم ‌و عێراقیان تاوتوێكرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیكرد لە كریستیان نێڵسیۆن جێگری باڵیۆزی سوید لە عێراق.

لە كۆبونەوەیەكدا كە چەند ئەندامێكی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكان ئامادەی بون، گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق و ئەو دۆخەی لە دوای ریفراندۆم بەسەر هەرێمی كوردستاندا هات هەروەها گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا.

وەفدی باڵیۆزخانەی سوید هیوای خواست هەردولا بە گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەربكەن.

 

23/11/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت