هه‌واڵ و چالاكی‌
  وه‌فدێكی‌ كۆریای باشور سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات

وه‌فدێكی‌ كونسوڵگه‌ریی كۆریای باشور له‌ هه‌رێمی‌ كورستان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد، له‌ پارك یونگ كیو، كونسوڵی‌ گشتی‌ كۆماری‌ كۆریا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌  محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندن ‌و چه‌ند  ئه‌ندامێكی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كان ئاماده‌ی‌ بون گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و عێراق.

له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێمیش بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان باسی له‌و پرۆژه‌یه‌ كرد كه‌ پێشكه‌شی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی‌ كردوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان،  له‌باره‌ی‌ كێشه‌ی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداش هه‌ردولا هیوایان خواست كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن.

28/11/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت