هه‌واڵ و چالاكی‌
  كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد
وه‌فدێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق.

پاشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد له‌ كێن گرۆس، كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌راندن ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بون، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ ‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
29/11/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت