ژوره‌کان
  دوكان؛ هەڵسوڕاوانی گۆڕان و خانەی راپەڕاندن کۆبونەوە

هه‌ڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سنوری دوكان داواده‌كه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاری زیاتر بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستای هه‌رێم و باشكردنی ژیان ‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیان.

له‌چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردان ‌و كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ مه‌كۆكانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، عوسمان حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ئاسۆ ره‌حیم، رێكخه‌ری ژوری په‌یجوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ باژێروان و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ بازنه‌و رایه‌ڵه‌كانی مه‌كۆی قه‌زای دوكان كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و چه‌ند پرسێكی‌ تریان تاوتوێكرد و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم ‌و دۆخی‌ ناوخۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌كرد.

03/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت