هه‌واڵ و چالاكی‌
  باڵیۆز و كونسوڵی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، باڵیۆز و كونسوڵی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ‌و هه‌رێم سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م قۆناغه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ین. 

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازییكرد له‌ دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ‌و كێن گرۆس كونسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌  ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسییه‌كان ئاماده‌ی‌ بوون گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن ڕایگه‌یاند: هاتنی‌ وه‌فدی‌ ئه‌مریكا بۆ لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان.

وتیشی‌ ئه‌وان خه‌می‌ ئه‌وه‌یانه‌ كێشه‌كان له‌مه‌ زیاتر گه‌وره‌تر نه‌بێت، له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م قۆناغه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گۆڕان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ پێشكه‌شی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كردوه‌.
04/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت