ژوره‌کان
  جه‌لال جه‌وهه‌ر، سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م حكومه‌ت

جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، سوربونی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوپاتده‌كاته‌وه‌ ‌و ده‌ڵێت: “حکومەت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا شكستیهێناوه‌ ‌و سه‌راپای‌ گه‌نده‌ڵیه‌”.

جه‌لال جه‌وهه‌ر، بە ده‌نگی‌ ئه‌مەریكا-ى راگه‌یاندوه‌؛ روبه‌ڕو به‌ وه‌فدی‌ حكومه‌تیان وتوه‌ كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا شكستیهێناوه‌ ‌و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ پرۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته‌ وه‌فده‌كه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ كه‌ سێ‌ ئه‌ركی‌ گرنگی‌ ده‌بێت، ئه‌وانیش ئاماده‌كاری‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ‌و پێكهێنانی‌ وه‌فد بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ‌و باشكردنی‌ بژێوی‌ خه‌ڵك.

له‌باره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ گۆڕان بۆ ناو حكومه‌ت، جه‌لال جه‌وهه‌ر ئاماژەى بەوەکردوە؛ حكومه‌ت ئیراده‌ی‌ له‌ده‌ستی‌ خۆیدا نیه‌ بۆیه‌ رێگه‌یاننه‌داوه‌ وه‌زیره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌رچی‌ زوه‌ ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌، چونكه‌ به‌هیچ جۆرێك بڕوایان به‌م حكومه‌ته‌ نه‌ماوه‌ تا وه‌زیره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

05/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت