ژوره‌کان
  داهاتی مانگی رابردوی نەوتی هەرێم (590) ملیۆن دۆلار بوە

گۆشەی ئابوری لە ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ داهاتی مانگی رابردو لە فرۆشی نەوت زیاتر لە (590) ملیۆن دۆلار بوە.

بەپێی راپۆرتێکی گۆشی ئابوری ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، مانگی رابردو هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە (8) ملیۆن و (515) هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەکردوە و جگە لەوەش لەرێگەی تانکەرەوە و لە کێڵگەکانی شێخانەوە، رۆژانە نزیکەی (200) تانکەر نەوت رەوانەی تورکیا کراوە کە دەکاتە (34) هەزار و (525) بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەوەش لەو مانگەدا هەرێم با بۆری و تانکەر، یەک ملیۆن و (35) هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی دەرەوە کردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تێکڕایی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ مانگی رابردو (62) دۆلار بوە و هەرێمی کوردستان بە (8) دۆلار کەمتر نەوتەکەی فرۆشتوە کە کۆی داهاتی ئەو مانگە دەکات (590) ملیۆن و (740) هەزار ە (500) دۆلار.

05/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت