هه‌واڵ و چالاكی‌
  کۆبونەوەی جڤاتی گشتی دەستی پێکرد

کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ناوخۆیی و پرسی کشانەوەی بزوتنەوەکە لە حکومەت و بون بە ئۆپۆزسیۆن تاوتوێ دەکات.

کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامادەبونی رێکخەری گشتی دەستی پێکرد، بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و تاوتوێی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان و بون بە ئۆپۆزسیۆن و قۆناغی نوێ خەباتی بزوتنەوەکە دەکات.

رە‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ كشانه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ له‌ حكومه‌ت ‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و حكومه‌تی‌ عێراق و له‌ ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌دا، دۆخی‌ ناوخۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و پرسی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و عێراق تاوتوێده‌كرێن.

سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ راوێژكاری‌ ده‌بێت ‌و راسپارده‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فۆتۆ: بڕیار نامیق

14/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت