هه‌واڵ و چالاكی‌
  گۆڕان و کۆمەڵ: پشتیوانیی داواکارییەکانی هاوڵاتیانین

کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆتایی هات و هەردولا پشتیوانی خۆیان بۆ داوا رەواکانی خەڵک و چین و توێژەکان دوپاتکردەوە.

لەدوای کۆبونەوەکە، هەردولا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتوە ” له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی هه‌رێم و عێراق تاوتوێ كران و باسی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش و پێویست كرا بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتو .”

سەبارەت بە  خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مرۆی شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هەردولا “جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ پشتگیری داواكارییه‌ ره‌واكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ ئه‌نجامبدرێت، دور له‌ توندوتیژی له‌ هه‌رلایه‌كه‌وه‌ بێت”

18/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت