هه‌واڵ و چالاكی‌
  گۆڕان و یەکگرتو کۆبونەوە

دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی کوردستان،‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و داواكاری‌ هاوڵاتیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌، سه‌ردانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیان كرد له‌ سلێمانی‌.

دوابەدوای کۆبونەوەکە، عوسمان كاروانی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی‌ هاوڵاتیان ‌و پرسی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان تاوتوێ كردوه‌.

له‌باره‌ی‌ حكومه‌تیشه‌وه‌، كاروانی‌ رایگەیاند‌: ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌وه‌نده‌ خزمه‌تی‌ نه‌كردوه‌ تا شه‌ڕی‌ مانه‌وه‌ی‌ بكرێت ‌و له‌ ئاستی‌ چاوه‌ڕوانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌و هاوڵاتیاندا نه‌بوه‌.

19/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت