هه‌واڵ و چالاكی‌
  سلێمانی: كۆبونه‌وه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت
كۆبوونه‌وه‌ی‌ جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وامه‌ و تێیدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ حكومه‌ت تاوتوێده‌كات..

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و به‌ سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی ده‌ستیپێكرد، و كۆبونه‌وه‌كه‌ش دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كابینه‌ی هه‌شت تاوتوێده‌كرێت.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیش ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی سه‌رسه‌ختی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووش جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه‌ و چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتمانی كرد.




.
20/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت