هه‌واڵ و چالاكی‌
  کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بەردەوامە

وەک بڕیار بو ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبونەوەى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان دەستیپێکردەوە و ئێستا بەردەوامى هەیە.

سەعات (9:30)ى ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبونەوەى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى دەستیپێکردەوە و بڕیارە تاوتوێى چەند پرسێک بکات و بڕیارى گرنگ لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستانەوە بدات.

دواى نیوەڕۆى دوێنێ سێشەممە کۆبونەوەى جڤاتى نیشتمانى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک و وەرگرتنى بڕیار لەبارەیانەوە دەستیپێکرد و تا سەعات (6:00) بەردەوام بو، پێشتریش جەمال حاجى محەمەد سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگەیاند لە کۆبونەوەى جڤاتدا بڕیارى گرنگ دەدرێت.

وتیشى:”بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پشتیوانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ و به‌رده‌وام داكۆكیكار‌ بوه‌ له ‌به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان”، هەروەک  داوایکرد بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵكی‌ كوردستان  و فه‌رمانبه‌ران ‌و موچه‌خۆران مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ رابگه‌یه‌نن ‌و بایكۆتبكه‌ن.

20/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت