هه‌واڵ و چالاكی‌
  گۆڕان رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی هەڵپەسارد

بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا رێککەوتنە سیاسییەکەی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵپەسێرێت.

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا رێککەوتنە سیاسییەکەی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵپەسێرێت و سەرکردایەتی هاوبەش هەڵبوەشێنێتەوە.

عەبدولرەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ کەمێک پێش ئێستا جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری هەڵپەساردنی رێککەوتنی سیاسی خۆی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دا.

سەبارەت بە هۆکاری هەڵپەساردنەکەش، عەبدولرەزاق شەریف وتی: بەهۆی ئەوەی یەکێتی رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردوە و چەندین جار پێچەوانەی رێککەوتنەکە هەنگاوی ناوە وەک لە بابەتی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان، بۆیە بڕیاری هەڵپەساردنەکە دراوە و تا ئەوکاتەش بەردەوام دەبێت کە یەکێتی ئەو رێککەوتنە جێبەجێ دەکات.

بەیاننامەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی کشانەوەیان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان

دەقی بەیاننامەکە

بەیاننامەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی کشانەوەیان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

جەماوەرى کوردستان

پارتە سیاسیەکان

هەڵسوڕاو کادرو ئەندامان و دەنگدەران

ئێمە کۆمەڵى ئیسلامیى و بزوتنەوەى گۆڕان پاش چەندین ساڵ لە خەبات لەپێناو بەرپاکردنى حوکمێکى رەشید و نەهێشتنى گەندەڵى و چەسپاندنى شەفافیەت و گۆڕینى سیستەمى حوکمڕانى و نوسینەوەى دەستور و رێکخستن و بەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی حوکمڕانى بەگشتی وهێزەکانی پیشمەرگەو ئاسایش بەتایبەتی و دروستکردنى کۆدەنگى نیشتمانى وە خزمەت کردنى هاوڵاتیان، وە بێلایەنکردنى دەسەڵاتى دادوەرى بۆپاراستنی مافوئازادییەکانی هاولاتیانی کوردستان .

بەشداريكردنی گۆران و كۆمەڵ لەحكومەتى بنكە فراوانى كابينەى هەشت، پێويستيەكى قۆناغەكە بو، بۆ ئەوەى وێنەى سيستەمى حوكومرانى لەهەرێمى كوردستان و پرۆسەى سياسى راست بكرێتەوەو رۆڵێكى كاريگەرمان لەپرسى چاكسازى و ريشەكێشكردنى گەندەڵى لەهەرێمى كوردستان هەبێت.

لێرەدا پێويستە ئەو راستيە بیربخەینەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەشیوازێکی بەرفراوان درێژەیاندا بە گەندەڵی سیاسی، یاسایی، ئابوری و دارایی و هەروەها بەدەر لە یاساکان ماوەى دوساڵى تريان بۆ سەرۆكى هەرێم درێژکردەوە، دواتر پەرلەمانى كوردستانيان پەكخست و كابينەى هەشتى حكومەتى هەرێميان ئيفليج كرد، وەک هەمیشە شەراکەتی راستەقینەیان قبول نەکرد وە ئامادەش نەبون چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدریت .

دەسەڵاتداران بەهۆی عەقلییەت و شکستی فۆرمیی حكومرانیان هەرێمیان توشی قەیرانیکی گەورەی ئابوری و دارای کرد، دواجاربەهۆی سیاسەتی نا واقیعی و عینادی، هەلەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم کوردستانیان توشی شکست و هەرەسێکی مێژوی، سیاسی، سەربازی، مەعنەوی، جەماوەری، ئابوری و دارایی کرد .

لەدواى روداوەکانى پاش ریفراندۆم  ويستمان دەرفەتێک بدەین تاکو دەسەڵات بەدەم ئەرکی قۆناغەکەوە بێت و حکومەتێکى کاتى دابمەزرێنین بۆئەوەی ئیدارەى گفتوگۆیەکى سەرکەوتو لەگەڵ بەغداد بدات و کار بۆ چاککردنى موچە و بژێوى خەڵکى بکات و ئامادەکاریى بۆ هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بکات، دوايى پاککردنەوەى لیستى دەنگدەران لەسەدان هەزار دەنگى ساختە، بەڵام پاش چەند مانگێک لە چاوەڕوانى دەئەرنجام بێ ئومێد بوین لە مانەوه لەم حکومەتەدا و ئەم بڕیارەشمان پیشتر لەلایەن هەردو لاوە وەرگیراوە لەبەر ئەو هۆکارانەى سەرەوە بە پێویستمان زانی دوای بخەین، بۆیە رایدەگەیەنین:

1- کشانەوەى بزوتنەوەی گۆران وکۆمەلی ئیسلامی لەکابینەى هه شتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان .

2- لە ئێستاشدا بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکى کاتى پێکبهێنرێت.

3- پشتیوانى لە هەمو داواو داخوازییە رەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی بێ توندوتیژی.

4- هێزەکانى پێشمەرگەو ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنى گیانى خۆپیشاندەران وە هیچ پاساوێک نییە بۆ گرتن و ئازاردان وکوشتنی خۆپیشاندەران، هەر لێرەوە داوا دەکەین هەمو ئەوانەی لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون ئازاد بکرین و هاوكات دياردەى سوتاندنى بنكه و بارەگاى حکومی و حيزبى ئيدانه دەكەين وه به كارێكى ناشارستانى دەزانين.

5- هەر هەڵبژاردنێک لە کوردستان بێ پاککردنەوەى لیستى دەنگدەران هیچ ماهیەت و نرخێکى نیە و پێشتر ئەنجامەکەى مسۆگەر کراوە!.

بۆ بەدیهێنانى ئامانجى گەلەکەمان وەتێپەراندنی ئەم قۆناغە لە خەباتى مەده نى بەردەوام دەبین بۆ بەدیهێنانى ژیانێکى بەختەوەر و ئازادو دادى کۆمەڵایەتى و پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان و چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداد بەپێى دەستور و لەسەرو هەمویانەوە ماددەى (140) و هەمو فشارێک دەخەینە گەڕ بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد، وە حکومەت ناچارە مل بدات بۆ داخوازیە رەواکانى خەڵکى کوردستان، وه ئەمەش ده كەينه سه رەتاى قۆناغێكى نوێى سياسى، وە کۆکردنەوەی هیزو لایەنە سیاسییەکان لە هاوپەیمانی و بەرەیەکدا بەئەرکێکی هەنوکەیی ئەمرۆ دەزانین.

بزوتنەوەى گۆڕان  کۆمەڵى ئیسلامیى کوردستان

20 / 12 /2017

21/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت