ژوره‌کان
  گۆڕان و کۆمەڵ لە حکومەت کشانەوە

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بەفەرمی کشانەوەی خۆیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

دوای چەند رۆژێک لە کۆبونەوەی هاوبەش و گفتوگۆکردن و تاوتوێ کردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کشانەوە و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بڕیایداوە، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ له‌ کابینەی هەشتەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ببێت.

ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، رایگه‌یاند: له‌ رۆژانی‌ داهاتودا نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی‌ نوێیان ده‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌باره‌ی‌ چوار ساڵی‌ ئارامیشه‌وه‌ كه‌ پێشتر بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ڵێنی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ دابو، ئاسۆ مه‌حمود، وتی‌: چوار ساڵی‌ ئارامی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ‌و شه‌فافیه‌ت له‌ داهاتی‌ نه‌وت ‌و به‌نیشتمانیكردنی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌بو، به‌ڵام پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرد.

هاوکات، ئه‌میر حاجی‌ كه‌مال ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت و هه‌ڵپه‌ساردنی‌ رێككه‌وتنامه‌ی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ بڕیارێكی‌ گرنگ و داخوازی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بو.

راشیگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رپرس نییه‌ له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی‌ له‌ دو ساڵی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌سه‌ر هاوڵاتیانیدا هێناوه‌.

21/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت