ژوره‌کان
  گۆڕان و كۆمه‌ڵ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێ به‌ ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌یی داده‌نێن

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كۆكردنه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هاوپه‌یمانی ‌و به‌ره‌یه‌كدا به‌ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌یی ئه‌مڕۆ ده‌زانن بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی ئێستا و رزگاركردنی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان له‌و پاشاگه‌ردانی قه‌یرانانه‌ی بۆی دروستكراون و دروستكردنی ململانێیه‌كی سیاسی مه‌ده‌نیانه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی هه‌رێمی كورستان و خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌م رۆژگاره‌ نه‌خوازراوه‌ گه‌یاندوه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ پێكهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه‌، كه‌ ئامانج لێی ئه‌وه‌یه‌ بڵێن دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ هاوپه‌یمانییه‌كی دیكه‌ی فراوان هه‌یه‌ تا بتوانێ له‌ ئاست خواسته‌كانی خه‌ڵكدا بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چاویان له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و هێزانه‌یه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دان و ئه‌وانه‌ش خه‌ونی دامه‌زراندنی فۆڕمێكی دیكه‌ی حوكمڕانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ته‌ ئامانجی خۆیان و گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئیتر نابێ چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا بكرێ، چونكه‌ له‌ ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا نین، وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌، گۆڕان و كۆمه‌ڵ چیتر به‌شێك نه‌بن له‌و حوكمرانیه‌تییه‌ی، كه‌ هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی ‌و به‌ره‌ خه‌بات له‌به‌رانبه‌ریدا بكه‌ن و به‌ شێوازی خه‌باتی سیاسی و دیموكراسیی مه‌ده‌نی رێڕه‌وی كار و ئیداره‌دانی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان بگیرێته‌به‌ر.

گۆڕان‌ و كۆمه‌ڵ و ئه‌و هێزانه‌ش ده‌شێت له‌ ئاینده‌دا بچنه‌ ناو ئه‌و به‌ره‌یه‌وه‌ و ببن به‌ پێكهێنه‌ری، پێویسته‌ ئه‌و راستیه‌ بزانن كه‌ كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی بنكه‌فراوانی حیزبی پێكهێنراو به‌ پێی داواكاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵكیش خراپرتین كابینه‌ی حوكمرانی ده‌رچوه‌ له‌ هه‌رێمدا، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی به‌باشی گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ چۆن سه‌ركه‌وتو ده‌بن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و فۆڕمی حوكمرانیه‌كی نوێی لێ به‌رهه‌م بێت‌ و شێوازی حوكمڕانی به‌رێته‌ قۆناغێكی باشتر و به‌ قازانجی هاوڵاتیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێنێت.

بۆیه‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ش كۆمه‌ڵ و گۆڕان كاری بۆ ده‌كه‌ن، ده‌توانێ فۆڕمێكی تری سیاسه‌تكردن‌ و ململانێی سیاسی ‌و دیموكراسی بێنێته‌ پێشه‌وه‌، كه‌ شێوازه‌ نه‌ریته‌وانه‌كانی ی و سیاسه‌تكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێنێت و خه‌ڵكیش به‌ ئومێده‌وه‌ چاوه‌ڕوانیی ده‌كه‌ن.

23/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت