هه‌واڵ و چالاكی‌
  گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌؛ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن تاوتوێ دەکەن
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی‌ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن، وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی دوشەممە، له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی، وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كه‌ له‌ ژماریه‌ك ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ‌و سه‌ركردایه‌تی‌ پێكهاتبون، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ و سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و عه‌بدوڵای‌ مه‌لانوری‌ هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماده‌ی‌ بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ هاوبه‌شانه‌ی‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسییه‌كان هه‌یانبوه‌.

وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، باسیان له‌و پڕۆژه‌یه‌ی‌ خۆیان كرد كه‌ بۆ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ فراوانی‌ ئۆپۆزسیۆن خستویانه‌ته‌ڕو، هه‌ردولا پشتیوانی‌ خۆیان بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ دوپات كردەوه، به‌مه‌رجێك كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسی و باشتكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان.
26/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت