هه‌واڵ و چالاكی‌
  رێكخه‌ری گشتی: باوەڕمان به‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌یه‌
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای بەخەباتی مەدەنی هەیە و هەمو توندوتیژییەک رەتدەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی كرد له‌ گروپی له‌پێناو ئاشتیدا و لەوتەیەکیدا رایگەیاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوای به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌یه‌ و به‌شێوازه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و خه‌باته‌ كارده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی كه‌ خۆی له‌ ماف و به‌رژوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك ده‌بینێته‌وه‌.

رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ له‌ هه‌ندێك لاوه‌ به‌رنامه‌ هه‌یه‌ بۆ له‌باربردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی كه‌ ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به‌ خه‌ڵك و مافه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت.

جەختی کردەوە کە؛ دژی مامه‌ڵه‌ی توندوتیژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و ده‌بێت هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.

لەبەرامبەردا گروپی له‌پێناو ئاشتیدا رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان له‌ به‌رگری له‌مافی خه‌ڵك به‌رز نرخاند.

28/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت