هه‌واڵ و چالاكی‌
  عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: فشاری مه‌ده‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك گرنگه‌

رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ گروپی ده‌نگی شه‌قام كۆبوه‌وه‌ و پشتیوانی گۆڕانی بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران دوپاتكرده‌وه‌.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی گروپی ده‌نگی شه‌قام كرد و وێڕای پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ داوا و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندان و فشاری مه‌ده‌نیی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك گرنگه‌.

هاوكات یه‌كڕیزی و خه‌باتی هاوبه‌شی حیزبه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراو و گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی بۆ قۆناغه‌كه‌ به‌ پێویست زانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سڵاتدا له‌پێناو گه‌یشتن به‌ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك.

لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌كه‌ی گروپی ده‌نگی شه‌قام، به‌گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌رگریكردن له‌ ماف و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك كرد.

29/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت