ژوره‌کان
  د.شۆڕش حاجی: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ بڕوایان به‌ چاكسازی و شه‌راكه‌ت‌ نیە

ئه‌ندامێكی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ نه‌ بڕوایان به‌ چاكسازییه‌ نه‌ بڕوایان به‌ شه‌راكه‌ته‌ له‌ بڕیاری‌ سیاسی.

د. شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ ئه‌گه‌ر گۆڕان داكۆكی نه‌كردایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی‌ چاكسازیه‌ سیاسیه‌ ره‌نگه‌ پله‌ و پۆست ‌و ئیمتیازاتی‌ زیاتری‌ وه‌رگرتایه‌، چونكه‌ گۆڕان به‌دوای‌ پله‌ و پۆست ‌و ئیمتیازاتدا نه‌بوه،‌ به‌ڵكو به‌دوای‌ چاكسازی‌ ریشه‌یدا بوه‌‌و راستگۆ بوە‌ له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی‌ خۆی ‌و ده‌نگده‌رانیدا.

ئه‌گه‌رله‌ رابردودا حیزب ‌و هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌شداریكردنیان له‌ حكومه‌ت ‌و كێبڕكێ ‌و مونافه‌سه‌ی‌ ئه‌وه‌یانكردبێت كێ وه‌زیرێك یان بریكارو به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتی‌ زیاتر وه‌ربگرێت، ئه‌وا له‌لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی‌ له‌ حكومڕانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ئه‌و كلتوره‌ی‌ تێكشكاند.

وه‌ك د.شۆڕش حاجی‌ ده‌ڵێت؛ به‌شداریكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ بو له‌ هه‌رێم بۆ عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بو بۆ به‌نیشتیمانیكردنی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان ‌و سه‌روه‌ری‌ یاسابو، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سور بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌چاكسازیه‌ جێبه‌جێبكرێت، له‌ ده‌رئه‌نجامدا په‌رله‌مانیان داخست ‌و وه‌زیره‌كانیشیان دورخسته‌وه‌ له‌ حكومه‌ت.

ئاماژەی بەوەکرد، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان باجی‌ سوربونی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ چاكسازی‌ داوە، ئه‌گه‌ر گۆڕان بۆ پۆست ‌و ئیمتیاز له‌ناو حكومه‌تدا بوایه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتری‌ وه‌رده‌گرت. هەروەک وتیشی: ”ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ نه‌ بڕوایان به‌ چاكسازییه‌ نه‌ بڕوایان به‌ شه‌راكه‌ته‌ له‌ بڕیاری‌ سیاسی”.

به‌شێك له‌ هاوڵاتیان پێیانوایه‌ گۆڕان چونكه‌ خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك هه‌مو به‌رنامه‌ و بنه‌ماكانی‌ به‌شداریكردنیشی‌ له‌حكومه‌ت بۆ به‌رژوه‌ندی‌ خه‌ڵك بو، چونكه‌ گۆڕان بۆ پله‌ و پۆست نه‌چوه‌ته‌ ناو حكومه‌ت.

هه‌رچه‌نده‌ كاتێك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كردووه‌، كه‌متر له‌ ئیستحقاقی‌ خۆی‌ پێدراوه‌ به‌ڵام چاوپۆشی‌ گۆڕان له‌ وه‌رگرتنی‌  پۆستی‌ زیاتر له‌پێناو ئه‌وه‌دابو كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت كه‌ حكومه‌ت بكاته‌ حكومه‌تی‌ هاوڵاتی‌ به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ی‌ گۆڕان خواستی‌ له‌سه‌ربو نه‌كرا، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش له‌ وه‌زیره‌كانی گۆران هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ بوه‌.

30/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت