فراکسیۆنه‌کان
  ئارام شێخ محەمەد داوای ڕونکردنەوە لەوەزارەتی بازرگانی عێراق دەکات

ئارام شێخ محەمەد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق داوای رونکردنەوە لەوەزارەتی بازرگانی عێراق دەکات لەبارەی بەکارنەهێنانی زمانی کوردی لەسەر پسوڵەی خۆراک و وەزارەتی ناوبراویش دەڵێت هەڵەیەکی بێمەبەست بوەو لەهەوڵی چارەسەرکردنیان.

رۆژی (۲۸)ی‌ ئەم مانگە ئارام شێخ محەمەد بەنوسراوی رەسمیی ژمارە (م.ن/ ۲۹٦) داوای لەفەرمانگەی پلاناندان و بەدواداچونی سەر بەوەزارەتی بازرگانی عێراق کردوە رونکردنەوە بدات لەبارەی هۆکاری بەکارنەهێنانی زمانی کوردی لەسەر پسوڵەی خۆراکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کەپێشێلکردنی مادەی (٤)ی‌ دەستوری عێراقە.

هەمان رۆژ فەرمانگەی ناوبراو بە دو نوسراوی جیا وەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی داوەتەوە و لەنوسراوی یەکەمیاندا ئاماژەی بەوە کردوە، بەهۆی نەبونی پەیوەندییان لەگەڵ فەرمانگەکانی پسوڵەی خۆراکی هەرێم و بەبێ مەبەست، زمانی کوردی لەسەر پسوڵەکان نەنوسراوەو پەیوەندییان کردوە بەچاپخانەی (نەهرەین) کەئەرکی چاپکردنی پسوڵەکانی لەئەستۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە و تەئکیدیشیان کردوەته‌وه‌ کە ئەو داوایە بۆ ساڵانی داهاتو بەهەند وەردەگرن.

هاوکات لەنوسراوی دوەمدا کە فەرمانگەی پلاناندان و بەدواداچون ئاراستەی چاپخانەی نەهرەینی کردوە، تیایدا داوای لێدەکات زمانی کوردی بۆ پسوڵەی خۆراکی هاوڵاتیانی هەرێم لەشارەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک زیاد بکرێت .

30/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت