هه‌واڵ و چالاكی‌
  بزوتنەوەى گۆڕان و یەکگرتوى ئیسلامى کۆبونەوە

وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامی كۆبونەوە‌ و گفتوگۆیان كرد لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئیداری و قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان.

رۆژی شەممە وەفدێكی باڵای یەكگرتو بە سەرۆكایەتی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە شاری سلێمانی كردو لەلایەن وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان، وەفدی یەكگرتو باسیان لەو پرۆژەیە كرد كە داویانە بە حكومەت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی.

وەفدەكە ئاماژەی بەوەكردوە؛ دوای كۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی كە بۆ حكومەتیان داناوە بڕیار لەسەر كشانەوە یاخود مانەوەیان لە حكومەت دەدەن.

 

 

31/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت