ژوره‌کان
  ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان: تۆماری دەنگدەران پاكنەكرێتەوە هەڵبژاردن ڕاستەقینە نابێت
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر بەر لەو وادەیەی بۆ درێژكردنەوەی پەرلەمان دیاریكراوە هەڵبژاردن بكرێت یان دەبێت یاسای درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەمواربكرێتەوە یان دەبێت نیوە زائید یەكی پەرلەمانتاران دەستلەكاربكێشنەوە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە ئەوكاتە هەڵبژاردن بكرێت، هەریەك لە دەزگای هەڵبژاردنی كۆمەڵ ‌و گۆڕانیش داوای پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست KNN  كەوتووە، هەفتەی داهاتووە كۆمسیۆن ‌و حكومەتی هەرێم پەرلەمانی كوردستان لەسەر دیاریكردنی وادەیەك بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان كۆدەبنەوە.

ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان و ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێن ، ئەگەر تۆماری دەنگدەران پاك نەكرێتەوە بەڕێوەچونی  پرۆسەی هەڵبژاردنێكی بێگەرد نابێت و دەشڵێن كوردەكانی پارچەكانی تر ناسنامەیان لە هەرێم بۆ دروست دەكرێت تەنیا بۆ دەنگدان.

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر بەر لەو وادەیەی بۆ درێژكردنەوەی پەرلەمان دیاری كراوە هەڵبژاردن بكرێت یان دەبێت یاسای درێژكردنەوەماوەی پەرلەمان هەموار بكرێتەوە یان دەبێت نیوە زائید یەكی پەرلەمانتاران دەستلەكار بكێشنەوە پەرلەمان هەڵبوە شێتەوە.


بەپێی توێژینەوەیەكی ناوەندی هەڵبژاردنەكانی كۆمەڵی ئیسڵامی ٦۰۰ هەزار ناوی مردوو و دووباره لە تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان هەن بەهۆی ئەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆی ئەنجام نەدرا و درێژ كڕایەوە بۆ ساڵی ۲۰۱٨ ئەوا هاوڵاتیانی تەمەن ۲۰۰۰یش بۆیان هەیە دەنگ بدەن و  بەپێی ئەو تۆمارەی كۆمسیۆنیش ڕایگەیاندبوو تەنیا ئەوانەی  لەدایكبووی ساڵی 1999 بوون دەیانتوانی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.
31/12/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت