فراکسیۆنه‌کان
  وه‌فدێكی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
وه‌فدێكی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و  لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن..

ئێواره‌ی‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ گفتوگۆكردن  و تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ هه‌رێم  و عێراق و په‌یوه‌ندیی و كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عێراق و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن.

وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ شۆڕش حاجی‌  و د. ره‌ئوف عوسمان له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی و خانم حه‌مه‌ ره‌حیم و حه‌سه‌ن جیهاد له‌ هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ KNN ناردنی ئه‌و وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كان قوڵتربوونه‌ته‌وه‌.





.
04/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت