فراکسیۆنه‌کان
  ئارام شێخ محه‌مه‌د هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات
ئارام شێخ محمه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بێ‌ هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌یه‌ی‌ باس له‌دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌ كه‌ركوك ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌، ده‌نگ به‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان ناده‌ین، به‌هۆی‌ تێبێنیه‌كانیشمان له‌سه‌ر بودجه‌ بایكۆتی‌ دانیشتی‌ په‌رله‌مانمان كردوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ  له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و ئه‌ندامانی‌ كورد له‌لیژنه‌ی‌ دارایی‌ئارام شێخ محمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ورده‌كاری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرده‌وه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و پڕۆژ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د رایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و جێگری‌ یه‌كه‌می‌ ڕاگه‌یاندوه‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ئاماده‌نین ده‌نگ به‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان بده‌ن ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی‌ سێیه‌می‌ ماده‌ی‌ 37ی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌ڵنه‌گیرێت كه‌ داواده‌كات چاره‌نوسی‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ دیاریبكرێت و به‌ده‌نگدان یه‌كلابكرێته‌وه‌، كه‌ دیاره‌ كورد كه‌منیه‌یه‌ له‌په‌رله‌مان و مافه‌كانی‌ پێشێلده‌كرێت.

وتیشی‌: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پرسی‌ شاره‌كه‌ به‌پێی‌ سیاقه‌ ده‌ستورییه‌كان یه‌كلابكرێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی پرۆژه‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌وه‌، ئارام شێخ محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، پاراستنی‌ به‌ركه‌وته‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌به‌شه‌ بودجه‌ی‌ عێراق و دابه‌شكردنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دادوه‌رانه‌ و دورخستنه‌وه‌ی‌ له‌ململانێ‌ سیاسیه‌كان، مه‌رجی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌دیهێنانی‌ بنه‌ماكانی‌ هاوڵاتیبونه‌ و به‌گرنگی‌ ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا به‌غدا ئیلتزاماته‌ داراییه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم جێبه‌جێبكات و كۆتایی‌ به‌دۆخی‌ ناهه‌مواری‌ خه‌ڵك بێنێت.





.
04/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت