هه‌واڵ و چالاكی‌
  وەفدە هاوبەشەکە لەگەڵ مالیکی کۆبونەوە

لە دوەم رۆژی سەردان و کۆبونەوەکانیان بۆ بەغدا و کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەمڕۆ وەفدی هاوبەشی هەرسێ لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی، بە سەرۆکایەتی د.شۆڕش حاجی لەگەڵ نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە.

دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌  دادپه‌روه‌ری‌، نوری‌ مالیكی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ لێدوانێكی‌ بۆ رۆژنامه‌نوساندا.

مالیكی‌ رایگه‌یاند:  له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراقی‌ فیدراڵ و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستور.

وتیشی :”ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ وه‌فدی به‌ڕێزی‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان كرد، كه‌ هێشتا هاوڕێی‌ ئێمه‌ن چ له‌ په‌رله‌مان بێت یاخود حكومه‌ت، ته‌واوی‌ ئه‌و بۆچونانه‌ی‌ كه‌ هه‌یانبو له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ كه‌ هه‌رێم پێدا تێده‌په‌ڕێت خستیانه‌ به‌رده‌می‌ ئێمه‌”.

ئاماژەی بەوەکرد؛ له‌ گفتوگۆکاندا جه‌ختیان كردوەتە له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراقی‌ فیدراڵی‌، هه‌روه‌ها دیالۆگ و چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و پرسانه‌ی‌ كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌ڵپه‌سێردراون له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستور بن.

بەپێویستی زانی؛ گفتوگۆكان له‌ژێر سه‌قفی‌ ده‌ستوردا بن دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ حوكمیدا به‌ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ی‌ ریفراندۆم كه‌ كێشه‌ و قه‌یرانێكی‌ مه‌ترسیداری‌ دروستكرد.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەش، خانم رەحیم ئەندامی وەفدی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: لە دوای رۆژی سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ لەگەڵ نوری مالیکی کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم وبەغدا.

رایگەیاند: مالیکی پشتیوانی لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردوە لەلایەن بەغداوە و سەبارەت بە فڕۆکەخانەکانی هەرێمیش رایگەیاندوە بەمنزیکانە گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە.

وتیشی :”وەفدی سێ لایەنەکە بەپێویستیان زانیوە رێز لە قەورەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان بگیرێت وەکئەوەی لەدەستوردا هاتوە، نەک وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت”.

خانم رەحیم، ئاماژەی بەوەکرد لە کۆبونەوەکەیاندا لەگەڵ مالیکی باسی دۆخی کەرکوک و دوزخورماتویان کردوە بەتایبەتی دوای روداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەر و بەپێویستان زانیوە پەلە بکرێت لەچارەسەرکردنی دۆخی ئەو ناوچانە و گەڕانەوەی هاوڵاتیان کورد بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەوتەی ئەندامی وەفدە هاوبەشەکە، نوری مالیکی جەختی لەسەر دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردوەتەوە بەزوترین کات و لاپەڕەیەکی تازە بکرێتەوە لەنێوان هەردولا بۆ چارەسەری کێشەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆکان.

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەفدی هاوبەشی هەرسێ لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆببنەوە بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە ناوەڕۆکی کۆبونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا.

رۆژی چوارشەممە، وەفدی هاوبەشی هەرسێ لایەنەکە کە پێکهاتون لە د.شۆڕش حاجی و د.رەئوف عوسمان لە بزوتنەوەی گۆڕان و محەمەد حەکیم و ئەحمەد حاجی رەشید لە کۆمەڵی ئیسلامی و خانم رەحیم و حەسەن جیهاد لە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری گەیشتنە بەغدا و زنجیرەیەک کۆبونەوەیان ئەنجامدا.

06/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت