فراکسیۆنه‌کان
  گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی كار بۆ به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ كار له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن.

سه‌لیم كۆیی، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند؛ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی كار بۆ به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌شدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌تێك نه‌توانێت خزمه‌تی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ بكات كشانه‌وه‌ لێی‌ باشتره‌ و باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ هه‌رێمی كوردستان دانوستان و رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی‌ ده‌ستور.

08/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت