هه‌واڵ و چالاكی‌
  سلێمانی: بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی شیوعی كۆبونەوە
وەفدێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی شیوعی كوردستان لەبارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان ‌و پەیوەندییەكانی نێوانیان كۆبونەوە.

وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانی كرد لە سلێمانی و لەگەڵ كاوە مەحمود سكرتێری حزب و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كۆبوەوە.         

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پرسی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و سەردانی وەفدی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ بەغدا، گفتوگۆ كرا.

تەوەرێكی تری كۆبونەوەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و حزبی شیوعی تایبەت بو بە تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و بارودۆخی ئێستا هەرێمی كوردستان.
08/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت