ژوره‌کان
  باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا سه‌ردانی‌ گۆڕان ده‌كات
پێشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی دوشه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا له‌ كوه‌یت، سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد.

وه‌فده‌كه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا له‌كوه‌یت كه‌ پێكهاتبو له‌ زه‌ینه‌ب ئالیڤا جێگری‌ باڵیۆزی‌ كه‌نه‌دا ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ و له‌ لایه‌ن ئەندامانی ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا‌.

شوناس شێركۆ جودی‌ ئه‌ندامی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان رایگه‌یاند: به‌ وه‌فده‌كه‌یان راگه‌یاندوه،‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان خۆی‌ به‌ به‌دیلی‌ یه‌كێی‌ و پارتی‌ ده‌زانێت ‌و كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان ببنه‌ به‌دیلی‌ ئەو سیستمی‌ حكومڕانییه‌ی‌ ئێستا كه‌ له‌ (26) ساڵی‌ رابردودا شكستیهێناوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیکەی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانه‌ی‌ وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی‌ كرا بۆ به‌غدا ‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چارەسەرەکردنی كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا.
09/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت