فراکسیۆنه‌کان
  د.یوسف محه‌مه‌د بوه‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمان

د.یوسف محه‌مه‌د كرا به‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمان ‌و رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

وریا محه‌مه‌د، رێگه‌پێدراوی‌ یاسایی هاوپه‌یمانێتی‌ نیشتمان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌رۆكایه‌تی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نیشتمان ده‌كات. هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌ پێكیانهێناوه‌.

رێگه‌پێدراوی‌ یاسایی هاوپه‌یمانێتی‌ نیشتمان ئاشكراشیكرد رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

14/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت