فراکسیۆنه‌کان
  سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، پێنجشەممە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردن دەدرێت

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوەوەو پڕۆژە یاسای بودجەی 2018ی عیراق و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان و وادەی هەڵبژاردن تاوتوێكران.

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت؛ رۆژی پێنجشەممە دانراوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی (2018)شەوە سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان دەڵێت: “پێ ناچێت ئەمساڵ یاسای بودجە تێبپەڕێنرێت، چونكە شیعەكان و خودی عەبادیش ئەوەیان دەوێت”.

15/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت