هه‌واڵ و چالاكی‌
  عومەر سەید عەلی: كاری‌ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ گۆڕان ناچارکردنی حكومه‌تە بۆ باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ‌وهاوپه‌یمانێتی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان باڵیۆز و كونسوڵی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق ‌و هه‌رێم له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبونه‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازی كرد له‌ جۆن وێڵكز، باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق ‌و مارتن وۆر كونسوڵی‌ گشتی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ هۆشیار عومه‌ری‌ عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان ‌و شوناس شێركۆ جدی‌ ئه‌ندامی‌ ژوره‌كه‌ به‌شداریانكرد، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئاینده‌ی‌ عێراق ‌و پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌كان ‌و هه‌رێم.

له‌ باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، پێویسته‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا بێت ‌و هه‌روه‌ها یاسای بودجه‌ كه‌ ئێستا له‌ په‌رله‌ماندا گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت پێویسته‌ پشكی‌ كورد به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پارێزگاری‌ لێبكرێت ‌وله‌و چوارچێوه‌شدا هه‌رسێ لایه‌نی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ ‌و هاوپه‌یمانی‌، بڕیاری‌ سه‌ردانكردنی‌ به‌غدایان دا.

له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، وتی‌ كاری‌ له‌ پێشینه‌ی‌ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ گۆڕان دۆزینه‌ی‌ ڕێگه‌ چاره‌سه‌رێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ناچاربكرێت به‌ باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان.

15/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت