هه‌واڵ و چالاكی‌
  گۆڕان داوای ئاشکراکردنی داهاتی نەوتی هەرێم لە تورکیا دەکات

رێكخه‌ری‌ گشتی بزوتنەوەی گۆڕان داوا له‌ كونسوڵی‌ گشتی‌ توركیا ده‌كات هاوكاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن له‌ ئاشكراكردنی‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌ بانكه‌كانی‌ توركیادا.

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ سلێمانی‌ پێشوازی له‌ هاكان قه‌ره‌چای كونسوڵی‌ گشتی‌ توركیا كرد له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ له‌ كونسوڵی‌ توركیا كردوه‌ هاوكاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن له‌ ئاشكراكردنی‌ داهاتی‌ نه‌وت كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌نده‌ری‌ جیهانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشه‌فاف هه‌نارده‌ ده‌كرێت و په‌رله‌مانی‌ كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاگاداری‌ نین.

دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو ته‌وه‌رێكی‌ دیکەی گفتوگۆ بو، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند؛ ده‌بێت به‌رله‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری‌ ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوربێت له‌هه‌ر پێشێلكاری‌ و ساخته‌كارییه‌ك.

15/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 32
ژماره‌ی بابه‌ت